محازه ره ی سێیه م ئه و هۆكارانه ی كارده كه نه سه ر گواستنه وه ب - هۆكاری مرۆیی :

Презентация:



Advertisements
Похожие презентации
Транксрипт:

محازه ره ی سێیه م ئه و هۆكارانه ی كارده كه نه سه ر گواستنه وه ب - هۆكاری مرۆیی :

هۆكاره مرۆییه كان بریتین له : 1- دابه ش بوونی دانیشتوان و چڕیه كه ی 2- چالاكی ئابووری 3- پێشكه وتنی ته كنه لۆژیا

4- سنوری رامیاری 5- گۆڕانی بارودۆخی رامیاری

1- دابه شبوونی دانیشتوان و چڕیه كه ی په یوه ندیه كی هاوڕێك هه یه له نێوان چڕی دانیشتوان و چڕی تۆڕه كانی گواستنه وه. چونكه ناوچه دانیشتوان چڕه كان چالاكییه كی ئابوری زۆریان هه یه ئه وه ش ده وه ستێته سه ر فه راهه می هۆكاری گواستنه وه و جوڵه ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی. هه روه ها هه مه جۆربوونی چالاكیه ئابووریه كان چڕی هاتوچۆ زیاد ده كات. بۆ نمونه له رۆژاوای كیشوه ری ئه وروپا چڕی تۆڕه كانی هاتوچۆ زۆره و قه باره ی هاتوچۆش له سه ری زۆره ، به ڵام ئه م چڕییه به شێوه یه كی به رچاو له باكور و رۆژهه ڵات كه م ده بێت، ئه مه ش ده گه ڕێته وه بۆ كه می چڕی دانیشتوان له م ناوچانه.

نه خشه ی دابه ش بوونی دانیشتو ان له جیهان

2- چالاكی ئابووری كارلێكێكی قوڵ و هاوڕێك هه یه له نێوان چالاكی ئابووری و گواستنه وه. جاری وا هه یه چالاكیه ئابوریه كه پێشی گواستنه وه هه یه ، بۆیه پێویستی به تۆڕه كانی گواستنه وه هه یه. هه ندێ جاریش دروستكردنی تۆڕه كانی گواستنه وه به ر له چالاكیه ئابوریه كان دێت. نمونه ی ئه وه هه ندێك ناوچه ی خاوی ئاسنه ، هه روه ها له ناوچه كانی به رهه م هێنانی نه وتیش له وڵاته عه ره بیه كان، سه ره تا بۆڕی گواستنه وه راكێشرا دوایی ده سكرا به ده رهێنانی نه وت.

3- پێشكه وتنی ته كنه لۆجیا به هۆی پێشكه وتنی ته كنه لۆژیاوه مرۆڤ به سه ر زۆر گرفتی سرووشتی سه ركه وت. توانرا تۆنێڵ هه ڵبكۆڵرێ و مه مه ڕ شه ق بكرێ. نمونه ی ئه وه تۆنێڵی ده ریای مانشه كه وا به ریتانیا و فه ره نسا به یه ك ده گه یه نێ، ئه م تۆنێڵه ش له رێگای هێڵی ئاسنینه وه بۆ گواستنه وه ی خه ڵك و كه لوپه لی جۆراو جۆر به كار دێت. له شاره گه وره كانیش میترۆ په یدا بوو كه وا جۆڵه ی ئۆتۆمبێل له سه ر زه وی كه مده كاته وه. جگه له وه ش مرۆڤ نۆكه ندی دروست كرد كه وا رێگا ده ریاییه درێژه كانی كورت كرده وه وه كو نۆكه ندی په نه ما. هه روه ها به هۆی پێشكه وتنی زانست و ته كنه لۆژیاش هه ریه ك له گواستنه وه ی ئاسنین و ده ریایی و ئاسمانی پێشكه وتن و ئامرازی نوێیان تیا به كار هات و راده ی سه لامه تی و دڵنیاییان زیادی كرد.

4- سنوری رامیاری به هۆی كاریگه ری سنوری رامیارییه وه زۆرجار هێڵه كانی گواستنه وه له ناوچه سنورییه كان كۆتاییان پێدێت. نمونه ی ئه وه ش زیاتر له كیشوه ری ئه فریقیا روونه ، به ڵام له ئه مه ریكای باكور و ئه وروپای رۆژاوا كه متر كاریگه ری هه یه. ئه مه ش ده گه ڕێته وه بۆ زاڵبوونی به رژه وه ندی هاوبه ش به سه ر بیری نه ته وایه تی.

5- گۆڕانی بارودۆخی رامیاری گۆڕانی بارودۆخی رامیاری هه ندێك وڵات ده بێته هۆی گۆڕانێكی هاوشێوه له بازرگانیه كه ی كه ئه مه ش له سه ر رێگای گواستنه وه ره نگ ده داته وه. نمونه ی ئه وه بازرگانی نێوان كوبا و ویلایه ته یه كگرتوه كانه پێش و پاشی سه رهه ڵدانی شۆڕشی ئیشتراكی له ساڵی 1959.