محازه ره ی چواره م شێوازه كانی گواستنه وه : 1- گواستنه وه ی وشكانی : أ-رێگای خۆڵی سرووشتی ب-رێگای راكێشراو ت-هێڵی ئاسن.

Презентация:



Advertisements
Похожие презентации
Транксрипт:

محازه ره ی چواره م شێوازه كانی گواستنه وه : 1- گواستنه وه ی وشكانی : أ-رێگای خۆڵی سرووشتی ب-رێگای راكێشراو ت-هێڵی ئاسن

یه كه م : رێگای خۆڵى سرووشتى گواستنه وه ی وشكانی كۆنترین شێوازی گواستنه وه یه كه وا مرۆڤ ناسیویه تی. ئه م جۆره رێگایانه ش كۆنترین جۆری رێگان. تایبه تمه ندیان له هه رێمێكه وه بۆ هه رێمێكی تر جیاوازه ، ئه وه ش په یوه سته به پێكهاته و دیارده كانی رووی زه وی و ئاووهه وا. رێگاكان له هه ندێ ناوچه ئاڵۆز و سه ختن به ڵام له هه ندێكی تر ته ختانن، له هه ندێك ناوچه پێچاوپێچن له هه ندێكی تر راستن، زۆربه شیان له دوای باران بارین به كه ڵكی هاتوچۆ نایه ن. له گه ڵ هه مووئه و سیفه تانه ش ئه و رێگایانه رۆڵی گرنگیان بینیوه له جیهانی كۆندا، به تایبه تیش له ماوه ی چاخی كۆن و ناوه راست، نموونه ی ئه م جۆره رێگایانه ش رێگای كاروانه بازرگانیه كانی ئاسیا و ئه فریقیان، له گه ڵ رێگای عه نبه ر له ئه وروپا.

دووه م : رێگای راكێشراو ئه و رێگایانه ن كه وا مرۆڤ كێشاویه تی و به پێی توانا و ئاستی پێویستی ئاماده ی كردووه ، ئه ویش دابه شی دوو كۆمه ڵی سه ره كی ده بن : أ - رێگا كۆنه كان. ب - رێگا نوێیه كان.

أ - رێگا كۆنه كان سه ره تا میسریه كۆنه كان بیریان له خۆشكردنی رێگا كردۆته وه. چینیه كۆنه كانیش بۆ ئاسانكردنی هاتوچۆی كه ل و په ل رێگایان به رد رێژ كردووه. رۆمانه كانیش به به ناوبانگترین میلله تی كۆن داده نرێن كه وا تۆڕێكی فراوانی رێگا وبانیان درو ست كردووه. ئه مه ش به مه به ستی به ستنه وه ی رۆمای پایته خت و هه رێمه فراوانه كانی ئیمپراتۆریه ته كه یان به یه كه وه. به ناوبانگترینی رێگا كۆنه كانیش بریتی بوون له : 1- رێگاكانی چینی كۆن. 2- رێگاكانی رۆمانیه كان. 3- رێگاكانی هیندیه كانی ئه نكا Inca.

وێنه ی رێگای رۆمانی كۆنوێنه ی رێگای ئینكا

ب - رێگا نوێیه كان له به ریتانیا ده سكرا به دار رێژكردنی رێگاكان. دواتر رێگاكان ئاسنرێژ كران. دوای ئه وه دروستكردنی رێگا له به ریتانیا گه شه ی سه ند و رۆڵی مه زنیش ده گه ڕێته وه بۆ ( تلفۆرد Telford) و ( ماك ئاده م Mac Adam). له دوای هاتنه كایه ی مه كینه و دروستكردنی ئۆتۆمبێل رێگا كۆنه كان به كه ڵكی هاتوچۆ نه هاتن و تووشی داخوران ده بوون. بۆیه چینی سه ره وه ی رێگاكان قیڕڕێژكران، به م شێوه یه لێكخشان كه م بۆوه و خێرایی لێخوڕین زیادی كرد و تۆز و خۆڵی رێگاش كه م بۆوه و ئاویشی لێ نه ده چووه خوار. ئه مه سه باره ت به رێگای گواستنه وه ، به ڵام له رووی هۆی گواستنه وه وه كه وا بریتی بوو له ئۆتۆمبێل، لاستیك بۆ تایه ی ئۆتۆمبێل به كارهات و له ساڵی 1888 تایه ی هه وایی داهات. به م شێوه گواستنه وه خێرا و ئاسان بوو و ئه مان زیادی كرد. له لایه كی تریش له ساڵی 1885 مه كینه ی ئۆتۆمبێل داهێنرا و خێرایی زیادی كرد.

جۆره كانی رێگاوبانی سه رده م 1- تۆڕی ڕێگای ئاسایی : ئه م رێگایانه چڕی تۆڕه كانیان جیاوازه ، پێچه یان زۆره و یه كتر ده بڕن و هه ندێكیان زۆر لقیان لێده بێته وه. ئه و رێگا ئاساییانه بۆ خزمه تی دانیشتوانی نشینگه جیاوازه كان و بنكه كانی به رهه م به كار دێن، جا چ كشتوكاڵی بن یا كارگه یانیش كانگا، هه روه ها بۆ به ستنه وه شیان به بازاره ناوخۆیی و ده ره كیه كان.

2- تۆڕی رێگا خێراكان خێرایی تایبه تمه ندیه كی به رچاوی ئه م جۆره رێگایانه یه ، ئه م جۆره به گشتی له جۆری یه كه م تازه ترن، بۆیه شێوه ی هێڵی راست و نیمچه راست وه رده گرن. به زۆری له ناوچه ئاوه دانیه كان دوور ده كه ونه وه و ناوچه كشتوكاڵیه كان ده بڕن. به پله ی یه كه م به كار دێن بۆ مه به ستی گواستنه وه ی خێرا له نێوان شاره سه ره كیه كان. رێچكه ی تریان لێده بێته وه و به ره و نشینگه و رێگا ئاساییه كان ده ڕۆن. زیاتر ئه م جۆره رێگایه له وڵاته پیشه سازی و پێشكه وتوه كان دا هه ن، ویلایه ته یه كگرتووه كانیش له ریزی وڵاتانی جیهان به پله ی یه كه م دێت كه وا 64 هه زار كم رێگای خێرای هه یه.

وێنه ی رێگای خێرا

شێوازه كانی رێگای ناوشاره كان شێوازه كانی رێگای ناوشار 4- رژێمی ئه ندامی 3- رژێمی تیشكی – چوارگۆشه یی 2- رژێمی بازنه یی 1- رژێمی چوارگۆشه یی

شێوازه كانی رێگای ناو شاره كان 1- رژێمی چوارگۆشه یی : به شه كانی شار به سه ر چوارگۆشه و لاكێشه دابه ش ده كرێن و رێگاكانی راست ده رده چن و گواستنه وه له سه ریان ئاسانه. 2- رژێمی بازنه یی : شه قامه كان له شێوه ی ئه ڵقه ده وره ی یه كتری ده ده ن، له ئه نجامدا شاره كان شێوه ی بازنه یی یان نیمچه بازنه یی وه رده گرن. نمونه ی ئه م جۆره شه قامه كانی شاری هه ولێرن. تایبه تمه ندی ئه وه جۆره ئه وه یه كه هاتوچۆ له نێوان گه ڕه ك و به شه كانی شار ئاسانه. 3- رژێمی تیشكی – چوارگۆشه یی : له جه رگه ی شاره وه رێگا سه ره كیه كان ده رده چن و شێوه ی هێڵێكی راستی مه یه لان وه رده گرن. هاتوچۆ له م رێگایانه زۆر خێرایه. 4- رژێمی ئه ندامی : رێگای پێچاو پێچ و هه ڕه مه كیشیان پێده وترێ. رێگاكانی یه ك شێوه وه رناگرن جا چ له رووی ئاراسته وه بێت یان له رووی فراوانیه وه.

شه قامی بازنه یی له هه ولێر