محازه ره ی پێنجه م ت – هێڵی ئاسن یه كه م : مێژووی دووه م : پێوه ره كانی سێیه م : شێوازه كانی.

Презентация:



Advertisements
Похожие презентации
Транксрипт:

محازه ره ی پێنجه م ت – هێڵی ئاسن یه كه م : مێژووی دووه م : پێوه ره كانی سێیه م : شێوازه كانی

یه كه م : مێژووی هێڵی ئاسن هێڵی ئاسن یه كێكه له شێوازه گرنگه كانی گواستنه وه و به هێمای گه شه كردنی زانیاری مرۆڤ داده نرێت. ئه م جۆره گواستنه وه یه زۆر ناوچه ی دووری به یه كه وه به سته وه و بووه مایه ی ئاوه دانكردنه وه ی زۆر ناوچه ی نوێش. باسكردنی مێژووی گه شه كردنی هێڵی ئاسن دوو ره گه ز ده گرێته وه ، ئه وانیش : أ-شه مه نده فه ر : هاوڵاتی به ریتانی جیمس وات ( James Watt) له ساڵی 1775 یه كه م شه مه نده فه ری هه ڵمداری دروست كرد. دواتر ریچارد تریڤثیك ( R. Trevithick) له ساڵی 1803 شه مه نده فه رێكی داهێنا كه وا توانای راكێشانی ژماره یه ك عاره بانه ی هه بێت. به ڵام له تایبه تمه ندیه كانی ئه و نه وه یه ی شه مه نده فه ر ئه وه بوو كه وا مه ترسیی به كارهێنانی زۆر بوو و توانای باری كه م بوو.

ب – رێگای هێڵی ئاسن : یه كه م جار ته ختی دار به كار ده هات كه وا عاره بانه ی به سه ردا ده ڕۆیی و ئه سپ رایده كێشا. به ڵام له به ر ئه وه ی زوو داده خورا گۆڕرا به ئاسن، دواتر لێواری بۆ كرا تاوه ك عاره بانه كانی له سه ر نه خلیسكێ. دواتر له بری ئه وه ئه و لێوارانه گوێزرایه وه بۆ دیوی ناوه ی تایه ی شه مه نده فه ر و عاره بانه كان. هه روه ها له بری ئه سپیش هێزی هه ڵم به كارهات. هاوكات پێشكه وتن له بواری هێڵه كانیش رووی دا و له ساڵی 1865 له بری ئاسن پۆڵا به كار هات. له ساڵی 1868 یش له نیوئینگلاندی ویلایه ته یه كگرتوه كان، بۆ هاتوچۆی شه مه نده فه ر له ناوچه ی شاخاوی یه كه م هێڵی ئاسنی زمانه دار له شاخی واشنتۆن دروست كرا.

له رووی راكێشانی هێڵی ئاسنه وه به ریتانیا به یه كه م وڵات دێت كه وا له ساڵی 1825 یه كه م هێڵی تیا راكێشرا. دوای ئه و ویلایه ته یه كگرتوه كان دێت كه له ساڵی 1831 یه كه م هێڵی ئاسنی بنیاتنا. به پله ی سێیه میش به لجیكا دێت كه له ساڵی 1835 یه كه م هێڵی ئاسنی تیا راكێشرا. له ناوچه ی رۆژهه ڵاتیش وڵاتی میسر به پله ی یه كه م دێت كه وا له ساڵی 1854 یه كه م قۆناغی هێڵی ئاسنی تیا ته واو بوو.

دووه م : پێوه ره كانی هێڵی ئاسن له جیهان 1. پێوه ری پان ( Broad Gauge ) : ماوه ی نێوان هه دوو به ر 160 سانتیمه. 2. پێوه ری ستاندار ( Standard Gauge ) : ماوه ی نێوان ئاسنی هه ردوو به ر 143 سانتیمه. 3. پێوه ری ته سك ( Narrow Gauge ) : ماوه ی نێوان هه ردوو به ری هێڵ 106 سانتیمه. بوونی پێوه ری جیاوازی هێڵی ئاسن له ناوخۆی وڵات یانیش له نێوان وڵاتان زۆر گرفت دروست ده كا و ده بێته هۆی دواكه وتن و دوباره باركردنه وه و تێچوونی زۆر. بۆیه پێویسته یه ك جۆر بن.

سێیه م : شێوازه كانی هێڵی ئاسن له به ر زۆر هۆكار شێوازه كانی هێڵی ئاسنین له جیهاندا جیاوازن، له و هۆكارانه ش به پله ی یه كه م سرووشتی شێوه ی رووی زه وی دێت، هۆكاری تریش كاریگه ریان هه یه وه ك شێوه ی زه ویه كانی وڵات و راده ی فراوانیان، هه روه ها قه باره ی دانیشتوان و چڕییه كه ی و ئاستی شارستانیان، له گه ڵ قه باره ی به روبوومی ئابوری و جۆراوجۆری به روبوم و ئامانج له به رهه م هێنان. شێوازه كانیش بریتین له : 1. شێواری پچڕپچڕ : ئه م شێوه هێڵه به شێوه ی پچڕ پچڕ درێژ ده بێته وه و ئامانج لێی بڕینی هه ندێ به ربه ستی سرووشتییه وه كو شه لال كه وا ده بێته رێگر له به رده م گواستنه وه ی ده ریایی. نمونه ی ئه و جۆره هێڵه له زائیر هه یه چونكه له وێ رووباری كۆنگۆ چه ند شه لالێكی دێته ڕێ.

2- شێوازی شریتی : به شێوه ی هێڵێكی سه ره كی درێژ ده بێته وه و چه ند لقێكی لێده بێته وه. ئه م جۆره شێوازه له جیهانی نوێ پێشی ده گوترێت هێڵی كیشوه ربڕ. نمونه ی ئه م جۆره له وڵاتی مالیزیا و تایله ند هه یه. 3- شێوه ی تۆڕ : ئه م شێوه یان له دوو جۆره كه ی پێشوتر چڕتره. له شێوه ی تۆڕێكی چڕ درێژ ده بێته وه. له چه ند هێڵێكی سه ره كیی یه كتربڕ پێك دێت و چه ندین لقی لێده بێته وه. تایبه تمه ندیی وایه كه وا هیچ ناوچه یه كی دانیشتوان له 80 كم زیاتر له هێڵی ئاسن دوور نییه. نمونه ی ئه و جۆره له یابان و كه نه دا هه یه.

4- شێوازی جاڵجاڵۆكه یی : چڕترین شێوازی هێڵێ ئاسنه. له چه ند هێڵێكی سه ره كیی یه كتربڕ پێك دێت و زۆر لقیان لێده بێته وه. تایبه تمه ندی ئه م جۆره ئه وه یه كه وا هیچ ناوچه یه كی دانیشتوان له 16 كم زیاتر له هێڵی ئاسنه وه دوور نین. ئه وه ش خێرایی هاتوچۆ و كه می تێچوون ده گه یه نێ. ئه م شێوازه ش له و ناوچانه هه یه كه وا به روبومی ئابوریان زۆره و دانیشتوانیان چڕه و ئاستی شارستانی و ته كنه لۆژیا به رزه. نمونه ی ئه م جۆره ش له به لجیكا و له نده ن و پاریس هه یه.