با Wind با : جوڵه ی ئاسۆیی هه وایه. ته وژمی هه وا : جوڵه ی ستونی هه وایه.
پێوانه كردنی با أ- پێوانه كردنی ئاراسته ی با : 1. بانیشان Wind Vane ب- پێوانه كردنی خێرایی با 1. خشته ی بۆفرت : بۆ خه مڵاندنی خێرایی با له ڕێی جوڵاندنی دار و شتی تر. 2. ئه نیمۆمه تر Anemometer 3. ئه نیمۆسكۆپ Anemoscope خێرایی با به م / چركه یان به كم / كاتژمێر ده پێورێ.
ئه و هۆكارانه ی كارده كه نه سه ر با 1. هێزی لێژی په ستان :( Pressure Gradient) هه رچه نده جیاوازی په ستان له نێوان ناوچه كان زیاتر بێت و ناوچه كان لێك نزیكتر بن خێرایی با زیاد ده كات. 2. هێزی لادان (Coriolis force): خێرایی خولانه وه ی زه وی له هێڵی یه كسانی بریتییه له 1675 كم / كاتژمێر. به ڵام له بازنه ی جه مسه ری بۆ نزیكه ی 574 كم كه م ده بێته وه. بۆیه له نیوه ی باكوری زه وی با به ره و لای راستی ئاراسته كه ی لاده دا و له نیوه ی باشوری زه وی به ره و لای چه پی ئاراسته كه ی لارده بێته وه. 3. هێزی لێكخشان (Fraction Force ): زبری رووی زه وی خێرایی با كه مده كاته وه. بۆیه له روه ئاویه كان با خێراتره له ناوچه وشكانیه كان، به به رزبوونه وه ش خێرایی با زیاد ده كات. 4. هێزی كێشكردنی به ره و سه نته ر : بۆ ئه وه ی هه ر ته نێك بتوانێ به ده وری سه نته رێك دا بخولێته وه پێویسته هێزێك هه بێ به ره و سه نته ر كێشی بكات. كاریگه ری ئه م هێزه له م حاڵه تانه ده رده كه وێت كه با له رووبه رێكی بچوكدا ده خولێته وه وه ك تۆڕنادۆ و گێژه ڵوكه بایه بچوكه كان.