ئاووهه واو پۆشاك یه كێك له مه به سته سه ره كیه كانی له به ركردنی جلوبه رگ پاراستنی جه سته ی مرۆڤه له كاریگه ری ئاووهه وا و تیشكی خۆر و باران. له ناوچه.

Презентация:



Advertisements
Похожие презентации
Транксрипт:

ئاووهه واو پۆشاك یه كێك له مه به سته سه ره كیه كانی له به ركردنی جلوبه رگ پاراستنی جه سته ی مرۆڤه له كاریگه ری ئاووهه وا و تیشكی خۆر و باران. له ناوچه گه رمه كان خه ڵك پۆشاكی سوكی له لۆكه و كه تان دروستكراو له به ر ده كه ن. هه روه ها ره نگی كراوه ی وه كو سپی په سه ند ده كه ن چونكه ره نگی كراوه تیشكی خۆر ده داته وه. له ناوچه سارده كان خه ڵك پۆشاكی قورسی وه كو فه روو و پێسته ی ئاژه ڵ و پۆشاكی له خوری دروستكراو ده كه نه به ر. له بیاباندا پۆشاكی به رین باوه, بۆ خۆپاراستن له گه رمای رۆژ و سه رمای شه وان. به ڵام له م ناوچانه ی ئاووهه وای به پێی وه رز ده گۆڕێت، له كاتی گه رمایان پۆشاكی سوك و له كاتی سه رمایان پۆشاكی ئه ستور ده كه نه به ر.

به ڵام پۆشاكی ته ڕ توانای دابڕینی گه رمی له ده ست ده د ات. بۆیه ئه گه ر كه سێ دووچاری سه رمای كوشنده هات و گۆره ویه كانی ته ڕ بوو ئه وا پێكانی زۆر سارد دادێ. یه كێك له و هۆیانه ی به كاردێ بۆ خۆپاراستن له ساردی هه وا به كارهێنانی ئه و جلوبه رگانه یه كه وا به وزه ی كاره با و پاتری كارده كات، به ڵام تا ئێستا ئه و جۆره پۆشاكانه زۆر بڵاو نییه. هه روه ها له ناوچه جه مسه ریه كان پێویسته چاو له پروشكی به فر بپارێزرێ. هه روه ها پێویسته له ناوچه به سته ڵه كه كان چاو له و تیشكه زۆره ی خۆر كه وا ده درێته وه بپارێزرێ.

هه رێمه كانی پۆشینی جلوبه رگ له جیهان لێكۆڵه ره وه سیپل ( Siple ) لێكۆڵینته وه یه كی كرد بۆ پۆلێنكردنی هه رێمه كانی جیهان به پێی پێویستی جه سته ی مرۆڤ بۆ پۆشاك. هه ڵسا به دابه ش كردنی جیهان به سه ر حه وت هه رێمدا :

1. هه رێمه كانی كه مترین پێویسی به پۆشاك : بریتییه له هه رێمی خولگه یی شێدار. ئه م هه رێمه ناوه ندی گه رمی زستانه ی له نێوان 20 – 30 پله ی سه دی دایه. له م هه رێمه دا مرۆڤ بۆ مه به ستی جۆربه جۆر پۆشاك ده كاته به ر وه ك كه لتور و خۆپاراستن له تیشكی خۆر و خۆپاراستن له مێرو و مشه خۆره كان.

2. هه رێمی گه رم و ووشك : بریتییه له هه رێمی بیابانی. ناوه ندی پله ی گه رمی له 33 پله ی سه دی زیاتره و تیشكی خۆری به تینه. بۆیه بۆ خۆپاراستن له تیشكی خۆر پۆشاك پێویسته. له م هه رێمه دا پێویسته پۆشاكه كه له رۆژدا رێگه به ئاره قه كردن بدات و له كاتی سه رمای شه ویشدا گه رمای جه سته بپارێزێ. وا به باش ده زانرێ پۆشاكی ره نگ تۆخ له به ر نه كرێت چه نكه تیشكی خۆر زۆر هه ڵده مژێ.

3. هه رێمی یه ك پارچه پۆشاك : بریتییه له هه رێمی نیمچه خولگه یی. ناوه ندی پله ی گه رمی مانگانه ی له نێوان 10 بۆ 20 پله ی سه دی دایه. له م هه رێمه وا باشه یه ك پۆشاك بكرێته به ر كه له خوری و هاوشێوه كانی دروست كرابێ له گه ڵ جلكی ژێره وه ی سوكی له لۆكه دروستكراو. له ناوچه باراناویه كانی ئه م هه رێمه پێویست به پاڵتۆیه كی سووك و سه یوان هه یه.

4. هه رێمی دوو پارچه پۆشاك : ئه م هه رێمه زستانی كه مێ سارده و جارجاره به فریشی لێده بارێت. ناوه ندی گه رمیی مانگانه ی له نێوان سفر بۆ 10 پله ی سه دییه و تیشكی خۆریشی به هێز نیه. لێره دا پێویسته پۆشاك گه رمی جه سته ی مرۆڤ بپارێزێ و رێگه ش به ئاره قه كردن بدات.

5. هه رێمی سێ پارچه پۆشاك : بریتییه له هه رێمی شله تێنی زستان سارد. پله ی گه رمیی له نێوان سفر بۆ -10 پله ی سه دی دایه. به زۆری به فریشی لێده بارێت. لێره دا پێویست به سێ پارچه شمه ك هه یه. به ڵام له به ركردنی سێ پارچه شمه ك ناخۆشه بۆ ئارامی و جاری وایه ده بێته هۆی ئاره قه كردن، بۆیه واباشه شێوازه كه ی وابێ رێگا به ده رچوونی گه رمای زیاده بدات.

6. هه رێمی چوار پارچه پۆشاك : ئه م هه رێمه زستانی نیمچه جه مسه ریه. به گشتی پله ی گه رمای له نێوان -10 بۆ - 20 پله ی سه دی دایه. له م هه رێمه دا ئه سكیمۆ فه روو ده كه نه به ر.

7. هه رێمی هاوتای چالاك ( اقليم التوازن النشط ): زستانی جه مسه ریه و پله ی گه رمیی زۆر داده به زێ. به ئه ندازه یه ك كه پۆشاك به ته نها ناتوانێ گه رمی و ئارامی بۆ جه سته ی مرۆڤ دابین بكات.