محازه ره ی شه شه م 2 – گواستنه وه ی رووباری. یه كه م : مێژووی گواستنه وه ی رووباری رووبار و رووه ئاویه ناوخۆییه كان له كۆنه وه بۆ گواستنه وه به كار هێنراون.

Презентация:



Advertisements
Похожие презентации
Транксрипт:

محازه ره ی شه شه م 2 – گواستنه وه ی رووباری

یه كه م : مێژووی گواستنه وه ی رووباری رووبار و رووه ئاویه ناوخۆییه كان له كۆنه وه بۆ گواستنه وه به كار هێنراون. هه ریه ك له شارستانیه كۆنه كانی رافیده ین و میسر و چین و هیند، به كاریان هێناوه بۆ په یوه ندیكردن به جیهانی ده ره وه. له چاخی شازده به كار هێنانی رێڕه وی رووباره كان زیادی كرد، به تایبه تی له ئه وروپا كه وا رووباره كانی بۆ گواستنه وه ی خاوی ئاسن و دانه وێڵه به كار ده هات. له گه ڵ سه ره تای چاخی حه ڤده ش به كارهێنانی رێڕه وی رووباره كان بۆ گواستنه وه ی خه ڵك زیادی كرد، به تایبه تیش رووباره كانی فه ره نسا. له چاخی هه ژده ش له گه ڵ سه ره تای شۆڕشی پیشه سازی گواستنه وه ی رووباره كان گه شه كردنێكی مه زنی به خۆوه بینی، چونكه پێویستیه كی زۆر هاته ئاراوه بۆ گواستنه وه ی كه ره سته ی خاو و كه ل و په لی دروستكراو.

دووه م : كه م و كوڕێی گواستنه وه ی رووباره كان له گه ڵ ئه وه ی كه گواستنه وه ی رووباری پێویبستی به دروستكردن و بنیاتنان نییه و تێچوونی كه مه ، به ڵام هه ندێن لایه نی كه م و كوڕێی هه یه كه ئه وانه ن : 1) پێچه یان زۆره ئه وه ش ماوه ی نێوان شوێنه كان درێژ ده كاته وه و كاتی زیاتری پێویسته. 2) هه ندێ رووبار دووچاری به ربه ستی سرووشتی ده بنه وه وه كو تاشه به رد و تاڤگه و ته نكاو. 3) هه ڵكشان و داكشانی ئاستی ئاوی هه ندێ رووبار، ئه وه ش ده گه ڕێته وه بۆ وه رزیه تیی باران نمونه ی ئه وه ش وه كو زۆربه ی رووباره كانی باشووری ئه وروپا. 4) هێواشی جووڵه ی به به راورد له گه ڵ هۆیه كانی تری گواستنه وه ، ئه وه ش ده گه ڕێته وه بۆ پێچه ی زۆر و دروستكردنی پرد له سه ر رووباره كان.

سێیه م : ئه و هۆكارانه ی كارده كه نه سه ر گواستنه وه ی رووباره كان یه كه م : هۆكاره سرووشتییه كان : 1) پێكهاته ی جیۆلۆجی : ئه گه ر به رده كانی ژێره وه ی رووباره كه نه رم بن ئه وا ئاوه كه دایده تاشێ و له رێگه ی خۆی لایده دا. به ڵام ئه گه ر ره ق بوو به ڕوی رێڕه وی ئاوه كه ده وه ستێت و به ربه ست دروست ده كات. 2) تایبه تمه ندی رووی زه وی : جۆری لێژی زه وی خێرایی ره وتی رووباره كه دیاری ده كات، ئه گه ر لێژیه كی زۆری هه بوو، ئه وا به ربه ست له رێی گواستنه وه ی رووبار دروست ده بێ، وا باشه فراوان بێ و لێژی كه م بێت. 3) ئاووهه وا : هه ریه ك له باران و به فر رۆڵیان هه یه له دیاری كردنی ئاستی ئاوی رووباره كان. ئه وه ش ئاستی گونجانی رووباره كه دیاری ده كات بۆ گواستنه وه. ئه گه ر باران له ناوچه ی سه رچاوه كانی به رده وام بێ، ئه وا به درێژایی ساڵ بۆ گواستنه وه به كار دێ وه كو زۆربه ی رووباره كانی رۆژاوای ئه وروپا.

دووه م : هۆكاره مرۆییه كان : 1) به كارهێنانی هه مه چه شنه ی رووباره كان : وه كو به كار هێنانی بۆ پێداویستی مرۆڤ و ئاودانی كێڵگه ی كشتو كاڵی. ئه وه ش پێویستی به راكێشانی بۆڕی و هه ڵكه ندی نۆكه ند هه یه تا ئاوه كه به ناوچه ی كشتوكاڵی بگه یه نێ. به م هۆیه وه ئاستی ئاوی رووباره كه كه م ده بێته وه. 2) كۆنترۆڵكردنی رووباره كان : رێكخستنی كرداره كانی به جێگه یاندنی ئه ركه كه ی وه كو دروستكردنی به ربه ست و گۆڕینی رێڕه و و فراوان كردن و راستكردنی لێژی ژێره وه ی رووبار و قۆڵكردنی هه ندێ شوێنی ته نكی رووباره كه ، ئه و كارانه ش زۆر جار واده كات رووباره كان گونجاوتربن بۆ گواستنه وه.

چواره م : تايبه تمه ندی ره گه زه كانی رووبار أ ) رێڕه وی ئاوه كه : 1. خاڵیبوونی له كۆسپی سرووشتی 2. رێكی و كه می پێچاو پێچی. 3. فراوانی و قووڵی. 4. درێژی رووباره كه. ب ) تایبه تمه ندی ئاوه كان : 1. به درێژایی ساڵ هه بێ. 2. به به رده وامی بڕوات. 3. كه میی نیشتوو. 4. كۆنترۆڵكردنی لافاوه كان.

ج ) حه وزی رووبار : ئه گه ر ئه و تایبه تمه ندیانه ی هه بێ باشتره : 1. هه مه چه شنی ده رامه تی ئابووری و به رزی چڕی دانیشتوان. 2. په یوه ندی راسته وخۆ به ده ریا و زه ریاكانه وه.