بازرگانی نێوده وڵه تی. مێژووی گه شه كردنی بازرگانی دوای ئه وه ی مرۆڤ فێری كشتوكاڵ بوو، ئاڵوگۆڕی به روبومی كشتوكاڵی به شێوه یه كی سنوردار سه ریهه ڵدا.

Презентация:



Advertisements
Похожие презентации
Транксрипт:

بازرگانی نێوده وڵه تی

مێژووی گه شه كردنی بازرگانی دوای ئه وه ی مرۆڤ فێری كشتوكاڵ بوو، ئاڵوگۆڕی به روبومی كشتوكاڵی به شێوه یه كی سنوردار سه ریهه ڵدا. دوایی به ره به ره كۆمه ڵگه كان په ره یان سه ند و تایبه تمه ندی له پیشه و به روبووم زیادیكرد. به م شێوه یه رژێمی ئاڵوگۆڕ ده ركه وت و كه لوپه لی به رهه م هێنراو له بازاڕی ناوخۆیی و ناوچه كانی ده ور و به ری ئاڵوگۆڕ ده كرا. فینیقیه كان له بواری ده ریاوانی له هه رێمی حه وزی ده ریای ناوه راست سه ركه وتنیان به ده ستهێنا، هه روه ها به هۆی ئاره زوی بازرگانیه وه گه یشتنه كه ناری باشوری دورگه كانی به ریتانیا. به ڵام میسریه كان سودی زۆریان له رووباری نیل بینی وه كو رێگای به یه ك گه یشتن له نێوان میسر و سودان، له م رێگه یه وه توانیان بگه نه ناوه ڕاستی سودان، هه روه ها نێرده بازرگانیه كانیان گه یشته سۆماڵ و یه مه ن.

رۆمانه كانیش بایه خیاندا به دروستكردنی رێگاوبان به مه به ستی سه ربازی، هه روه ها بۆ مه به ستی ئامانجی بازرگانیش سودیان له م رێگاوبانانه وه رگرت. به ڵام ئه وكات ته نها ئه و كه لوپه لانه بۆ ناوچه ی دوور ده گوێزرانه وه كه وا نرخیان به رز و كێشیان كه م بوو، وه كو بخور و به هارات و ئاوریشم. زۆربه شیان له رێگه ی ده ریاییه وه ده گوێزرانه وه. له باشووری ئاسیا و ئه وپه ڕی رۆژهه ڵاتیش بازرگانی كه ناری له سه رده مانێكی كۆنه وه گه شه ی كردووه. بازرگانی كه ناری له نێوان هیند و چین به ر له سه دان ساڵه وه به ر له زاین هه بووه و له سه ر بنه مای تایبه تمه ندی جوگرافی له به روبووم بنیات نراوه. دواتر شۆڕشی پیشه سازی له ئه وروپادا سه ری هه ڵدا و شۆڕشی پیشه سازی به سه ره تای راسته قینه ی بازرگانی نێوده وڵه تی داده نرێت. به و هۆیه وه وڵاته پیشه سازیه كان له لایه ك پێویستیان به سه رفكردنی به روبوومیان بوو، له لایه كی تریشه وه پێویستیان به كه ره سته ی خاوی پێویست بوو بۆ پیشه سازی.

جۆره كانی سیاسه تی بازرگانی 1. سیاسه تی بازرگانی ئازاد : له م جۆره سیاسه ته حكومه ت ده ست وه رناداته بازرگانی نێوده وڵه تی ته نها به رێژه یه كی زۆر كه م نه بێت. 2. سیاسه تی پارێزگاری بازرگانی : ده وڵه ت ده سته ڵاتی خۆی به كارده هێنێ بۆ كاركردنه سه ر ئاراسته ی ئاڵوگۆڕی وڵات و ئه و شێوازه ی كه ئه م ئاڵوگۆڕه ی پێ ئه نجام ده درێت.

جیاوازی نێوان بازرگانی ده ره كی و بازرگانی ناوخۆیی 1. بازرگانی ده ره كی له نێوان یه كه رامیاریه كان ئه نجام ده درێ، به ڵام بازرگانی ناوخۆیی له نێو هه مان وڵاته. 2. له بازرگانی ده ره كی ئه و دراوه ی كه مامه ڵه ی پێده كرێت جیایه ، به ڵام له بازرگانی ناوخۆیی به دراوی هه مان ده وڵه ت مامه ڵه ده كرێ. 3. خزمه تی كه سانێ ده كا له ده ره وه ی سنوری وڵات جاچ دراوسێ بن یان دوور، به ڵام بازرگانی ناوخۆیی خزمه تی دانیشتوانی وڵات ده كات.

4. له بازرگانی ده ره كی ئاڵوگۆڕ له نێوان شێوازی جیای رژێمی ئابوری ئه نجام ده درێت، به ڵام له بازرگانی ناوخۆیی هه ر هه مان رژێمی ئابوری یه. 5. بازرگانی ده ره كی له نێوان وڵاتی جیاواز له گه شه ی ئابووری ئه نجام ده درێت، به ڵام بازرگانی ناوخۆیی له هه مان وڵاته. 6. له بازرگانی ده ره كی گواستنه وه ی سه رمایه كۆسپی دێته پێش، به ڵام له بازرگانی ناوخۆیی گواستنه وه ی سه رمایه ئاسانه. 7. له بازرگانی ده ره كی په یوه ندی رامیاری نێوان وڵاتان كارده كاته سه ر گواستنه وه ی ده ستی كاركه ر، به ڵام له بازرگانی ناوخۆیی گواستنه وه ی ده ستی كاركه ر ئازاده.

بایه خی بازرگانی نێوده وڵه تی 1. سه ركه وتنی سیاسه تی بازرگانی ده ره كی ئاماژه یه بۆ سه ركه وتنی گه شه ی ئابووری. 2. ده بێته مایه ی به ده سهێنانی دراوی بیانی و گرانبه ها. 3. ده بێته مایه ی هێنانی كه لوپه لی بنه ڕه تی و پێویست بۆ پڕۆژه كانی گه شه كردن. 4. ده بێته هۆی به رزبوونه وه ی به های ده وڵه ت له كۆڕی نێوده وڵه تی و به تایبه تیش له ناوچه كه.